سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە ماڵپەڕی واشینگتۆن نووسییەتی: کۆماری ئیسلامی بە تەواوی لە پەراوێزدایە و گوشارێکی زۆری لەسەرە بۆیە پێموایە بگەڕێتەوە بۆ بەرجام بە قازانجییەتی.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی “واشینگتۆن پۆست” ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، جەو بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە وتارێک کە لە ڕۆژنامەی “واشینگتۆن پۆست” لە ژێر ناوی “بە چ مەبەستێک سەردانی عرەبستان دەکەم” بڵاوی کردووەتەوە و لە بەشێک لە وتارەکەیدا باسی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکا دەڵێ: گوشارە دیپلۆماتیک و ئابوورییەکان بۆ سەر تاران بەردەوام دەبن و هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بووەتە هۆی ئەوەیکە کە ڕێژیمی ئێران لە هەوڵی ئەوەدا بێ کە هەلومەرجی پەراوێزبوونی بگۆڕێ لەبەر ئەوەیکە هیچ لایەنێک بە تایبەت وڵاتانی ئەندام لە بەرجام هێچ متمانەیەکیان بە تاران نەماوە بۆ دانوستان.
بایدن لە درێژەی وتارەکەیدا ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی ئەمریکا ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ گەڕانەوەی بەرجام و بێجگە لەوەش گوشارە دیپلۆماتیکییەکان و ئابوورییەکان بە دژی ڕێژیمی ئێران بەردەوام دەبێ، هەروەها دەبێ وڵاتانی هاوپەیمان و وڵاتانی ئەندام لە بەرجام هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی تاران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگا.