سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌ڵێ ئیران سەرچاوەی هەموو قەیرانەکانی ڕوژهەڵاتی نێوەڕاستەو توانیویه‌تی بە هاندانی خەڵکی شیعە لە ناوچەکه‌دا ناسەقامگیری دروست بکا.
کاک خالید عه‌زیزی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تدا گوتی ئیران بە قه‌یرانسازی لە سووریه، عێڕاق‌و یەمەنو، هەروەها کەڵکوەرگرتن له هەستی شیعەگەرایانەی خەڵک دەیەوێ سه‌رپۆش له سەر قەیرانەکانی خۆی لە نێوخۆدا دابنێ.
له‌و وتوێژه‌دا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان باسی له ڕه‌وشی نێوخۆی پرسه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئێران کردوه ده‌ڵێ حاکمییهتو کۆمه‌ڵگا تووشی کێشەی ئابووری‌و کۆمەڵایەتیی قووڵ بوونه‌ته‌وه‌و زۆربەی نەتەوەکان‌و گەلانی نێوخۆ له سۆنگه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه تووشی قه‌یرانی بێکاری‌و هه‌ژاری هاتوونو ناڕهزایهتییهکانیشیان سه‌رکوت ده‌کرێن. کاک خالید عه‌زیزی له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا ده‌ڵێ قه‌یرانی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی نێوخۆی ئێران له حالیک دایه که حاکمییه‌ت لە یارمەتیدانی ماڵی‌و لوجێستیکی بۆ لایه‌نە سەرەڕۆکان له ناوچه‌دا به‌رده‌وامه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا له سه‌ر ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێموکڕات ده‌ڵێ حیزبی دێموکرات باوه‌ڕی بە بزوتنەوەی مەدەنی هه‌یه‌و بۆ هێنانهبهرباسو به‌ڕۆژه‌ڤکردنی پرسی کورد له ئێران تێده‌کۆشێ؛ ئه‌گه‌رچی له دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی حیزبه‌که‌ی ئێمه له باری قانوونییه‌وه قه‌ده‌غه ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام حیزبه‌که‌مان ئێستاش له نێوخۆ زۆر چالاکه‌و بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تیی حیزب‌و باره‌گای پێشمه‌رگه‌کانیشمان له باشووری کوردستان جێگیر کراون‌و له ئێستادا لە سەر سنوورەکان بەرانبەر بە هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیران ڕاوەستاون.
کاک خالید له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا تیشکی خستۆته سه‌ر لایه‌نی چه‌ند ڕه‌هه‌ندیی سیاسهتو به‌رنامه‌کانی حیزب به دژی کۆماری ئیسلامی‌و ده‌ڵێ لە پلانی یەکەمدا ئیمە هەوڵ ده‌ده‌ین بە شێوەی بەشداریی سیاسی لە پڕوسەکانو پرسەکاندا سەرنجی خەڵک‌و حکومەت بۆ لای خۆمان ڕاکێشینو لەگەڵ شێوەی بەشداریی سیاسی ئیمە هەوڵ ئەدەین خەڵکی نێوخۆ بە شێوەی مەدەنی ڕێکبخهینو هەۆڵ دەدەین ببین بە پردی پێوه‌ندیی نێوان خۆمان‌و کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و کوردەکانی تاران‌و خوراسان. ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌ی خەباتی ئیمە، به‌رگریی چهکدارانەیە کە چون ئەولەویەتی سەرەکی ئیمە بەشداری سیاسیە ئەم شێوەی دیکە بە شێوەی دووهەم دەزانین، به‌ڵام ئیمە چەکی خۆمان هێشتا ڕاگرتوەو بۆ بەرگری لە خۆمان بە کەڵکی دێنین‌و ئەگەریش بە پێویستی بزانین شێوەی خەباتمان دەگۆڕین.