حەوت مامۆستای کورد، خەڵکی کرماشان بە هۆی بەشداری لە ڕەشبەڵەکی دەرچووانی زانکۆی پزشکیی کرماشان لە سەر کارەکانیان دوورخرانەوە.
شۆرای سێنفیی زانکۆی دەرمانسازیی کرماشان ڕایگەیاند: ٧ کەس لە ئەندامانی هەیئەتی زانستیی زانکۆی پزشکیی کرماشان دەرکران و هۆکاری دەرکردنی ئەو ٧ مامۆستای زانکۆیە بەشداری لە “ڕەشبەڵەکی”ی ڕێوڕەسمی دەرچووانی خوێندکارانی دەرمانسازی ڕاگەیێندراوە.
لەڕۆژانی ڕابردوودا ، گرتە ڤیدیۆیەک لە شایی و ڕەشبەڵەکی خوێندکارانی زانکۆی پزشکی لە جەژنی دەرچوونیان بڵاو بووەتەوە کە کاردانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لێکەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا ٧ مامۆستایان دەرکردووە.
مامۆستایانی زانکۆی دەرمانسازیی کرماشان بەیاننامەیەکیان بۆ ڕوونکردنەوە بڵاو کردووەتەوە و نووسیویانە : “ڕێوڕەسمەکە لە کاتژمێری ١٩ هەتا ٢٤ لە باغی تالاری ئارەزوو بە بەشداریی خوێندکاران و بنەماڵەکانیان لەگەڵ ١٢ کەس لە مامۆستایانی زانکۆی دەرمانسازی بەڕێوەچوو بوو.
پاش تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکە، مامۆستایان ڕێوڕەسمەکەیان بەجێهێشت و ڕێوڕەسمەکە ببوو بە ڕێوڕەسمێکی تایبەت و خوێندکاران بە ئامادەبوونی بنەماڵەکانیان، ماوەیەکی کەم دەستیان بە هەڵپەرکێی کوردی کردبوو و ئەو کەسانەش کە تێکڵاو هەڵدەپەرین لەگەڵ یەکتری ژیانی هاوبەشیان پێکهێنابوو و لەو ماوەیەدا، هیچ کەس لە بەڕێوەبەرانی زانکۆ ئامادە نەبوونه و ڕێوڕەسمەکە بە تەواوەتی تایبەتی بوو”.