لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی لە شارەکانی شنۆ و سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕیژیمەوە دەسبەسەر کراون.
ڕۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئۆمید مورادی ” کوڕی قادر خەڵکی شاروچکەی “نەڵۆس”ی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنە بە ناوی “پەێمان سەڵەواتی” دوای تەواوبوونی لێپێچینەوە و لێپرسینەوەی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە نێردرایە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە.
ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بەبێ هیچ تاوان و پیشاندانی بەڵگەی یاسایی و دادوەری دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە ڕاگوێزرا بوو.