هاوكات لەگەڵ ١٠٠ ساڵهی ئیمزاكرانی پەیمانی سایكس پیكۆ، هەزاران كوردی هەر چوار پارچەی كوردستان لە گۆڕەپانی “هۆی ماركێت”ی شاری كۆلنی ئاڵمان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بهو پهیماننامهیه خۆپێشاندانێكیان بەڕێوە بردو داوای كوردستانی سەربەخۆیان كرد.
ئەم خۆپێشاندانە كاتژمێر پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ٢٥ ی بانهمهڕ لە حاڵێكدا كە لە لایەن پۆلیسی ئاڵمانەوە دەپارێزران، دەستی پێكرد. بهپێی ڕاپۆرتهکان ژمارهی بەشداربووان زیاتر لە چەند هەزار كەس مەزندە دەكراو لهو خۆپیشاندانهدا
كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان دژ به پەیمانی سایكس پیكۆ ههڵوێستیان گرت که کاتی خۆی لە لایەن دوو دیپڵۆماتی فەرانسەوی بە ناوهکانی فرانسوا جۆرج پیكۆ و مارك سایكسی بریتانی ئیمزا كرا. پاش هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریی عوسمانی ئەم پەیمانە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان بە وڵاتانی بچووك بچووك دابەش كردو لە ژێر چەپۆكی خۆیان نان.
ڕێكخەرانی ئەم خۆپێشاندانە بە ڕاگەیەنەكانی ئاڵمانیان ڕاگەیاند كە پەیمانی سایكس پیكۆ تا ئێستاش قەیرانی بەدواوە بووەو لە ماوەی١٠٠ ساڵی ڕابردوودا چەندین جار ئاگری شهڕی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەڵایساندوە. خۆپیشاندهران هەروەها داوایان كرد كە وڵاتی سەربەخۆی كوردستانمان دەوێ.
شایانی باسه شاری كۆڵنی ئاڵمان ئاڵمان یەكێك لە گرینگترین شارەكانی ئورووپایە كە ڕێژەیەكی زۆری كوردی تێدا دهژی.