ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ: ئاماری برسییەتی لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا گەیشتۆتە ٢.٣ میلیارد کەس لە جیهاندا.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ٢٠٢١ و پێش دەسپێکی شەڕی ڕووسیە لەگەڵ ئۆکراین، کە بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی لەڕادەبەدەری دانەوێڵە و کوودە شیماییەکان، خەڵکێکی زۆر لە سەرتاسەری جیهان بە دەست برسیەتیی کەم و زۆرەوە دەناڵێنن و ئاماری برسییەتی بۆ ٢.٣ میلیارد کەس بەرز بۆوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئامارەکان نیشان دەدەن کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە دەورانی قەیرانی کۆرۆنادا ئەو کەسانەی کە توانایی دابینکردنی خۆراک و ماددە خۆراکییەکانیان نییە، نزیکەی ١١٢ میلیۆن کەس زیادی کردووە و گەیشتۆتە ٣.١ میلیارد کەس.
ناوەندەکانی سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریاندا کە لێکەوتەکانی شەڕی ئۆکراین بە تایبەت کێشە لە هەناردەکردن و بڵاوکردنەوەی ماددەی خۆراکی، کوودی شیمیایی و وزە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکییەکان و جگە لەوەش وشکەساڵی و هاتنی لافاو بە تایبەت لە وڵاتە هەژار و کەمداهاتەکان دۆخەکەی دژوارتر کردووە.
جێی ئاماژەیە کە ڕووسیە و ئۆکراین لە سەر یەک نزیکەی یەک لە سێی گەنم و جۆ و نیوەی ڕۆنی گوڵەبەڕۆژەی جیهان دابین دەکەن.