نوێنەڕیکی مەجلیسی ڕێژیم دەڵێ: سەتا ٨٠ی خەڵکی ئێران، لە گووشیەکانی خۆیاندا کەڵک لە فیلتێرشکێن وەردەگرن.
غوڵامڕەزا نووری قزلجە” نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم لە وتووێژێکدا سەبارەت بە گەڵاڵەی “کۆنتڕۆڵکردن”(صیانت) وتی: ئامارەکان نیشاندەری ئەوەن کە سەتا ٨٠ی خەڵکی ئێران، نەرمئامێری فیلتێرشکێن و “ویپیئێن”یان، لە سەر گووشیەکانیان دابەزاندووە و کەڵکی لێ وەردەگرن، لە کاتێکدا ئەو ڕێژەیە لە وڵاتانی ئورووپاییدا لە ژێر سەتا ١٠یـە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە مناڵان و مێرمناڵانی ئێرانی بۆ کاری سەرەتایی و ئاسایی ڕۆژانەیان ناچارن کەڵک لەو نەرمئامێرانە وەرگرن و بەوەش خۆمان ئەوانمان خستۆتە بەردەم مەترسییەوە.
جێی ئاماژەیە کە لە ئێران ژمارەی ئەو ماڵپەڕانەی کە زۆرترین کاراییان هەیە و فیلتێر کراون ئەوەندە زۆر بووە کە مناڵان و مێرمناڵانیش بۆ کاری ئاسایی دەبێ کەڵک لەو نەرمئامێرانە وەرگرن و بەوش دەکەونە بەردەم مەترسییەوە.
کاربەدەستانی و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە هەر ڕێگایەکەوە کە بۆیان بکرێ هەوڵی کۆنترؤلکردن و سانسۆرکردنی خەڵک دەدەن و هەر ڕۆژێ بە بیانوویەک و گەڵاڵەیەکی نوێ دەیانهەوێ خەڵکی ئێران سەرکوت بکەن.