هیوا محه‌ممه‌دیان، هونه‌رمه‌ندی لاوی سنه به‌هۆی ڕووداوێکی نه‌خوازراو له چۆمی گوندی ” مێحراو”ی ژاوه‌ڕۆدا بڕق گرتی‌و گیانی له ده‌ست‌دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی هه‌ینی، ٢٤ ی بانه‌مه‌ڕ له حاڵێک‌دا هیوا محمه‌مه‌دیان له کاتێک‌دا ده‌یه‌وێ سیمی ڕووتی ماتۆڕبڕق که بۆ پۆمپاژی ئاو بۆ ئاودێریی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان به‌کاری دێنن، له ماتۆڕه‌که جیا کاته‌وه، بڕق ده‌یگرێ‌و فڕێ ده‌درێته نێو چۆمه‌که‌و به‌و ڕووداوه گیانی له ده‌ست دا.
هیوا محه‌ممه‌دیان ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ خه‌ڵکی سنه بوو. ئه‌و له‌و هونه‌رمه‌نده لاوانه بوو که زۆر چالاکانه به‌شداری بۆنه‌و ڕێوڕه‌سمه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک نه‌ورۆزی ده‌کردو به گۆرانییه پڕ جۆش‌و خرۆشه‌کانی بیره‌وه‌ریی زۆری له دڵی خه‌ڵک‌دا تۆمار کردوه.