پەردە لەسەر کتێبی “ڕەگەزی لاواز” لە وەرگێڕانی نەسرین یووسف زادە، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لادرا.
سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بەئامادەبوونی بەشێک لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات کوردستان، لەکۆیە کۆڕی پەردەلادان لە سەر بەرهەمی کتێبی نەسرین یووسف زادە بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕوحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر خاتوو نەسرین یووسفزادە وەرگێڕی کتێبەکە چەند وتەیەکی سەبارەت بە ناوەرۆکی کتێبەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
دواتر مستەفا شێخە نووسەر و وەرگێڕ کە پێشەکی کتێبەکەی نووسیوە چەند قسەیەکی پێشکەش کرد و دوایی خاتوو سوڕەیا پەیڕەوان پەردەی لەسەر کتێبەکان لادا و لەکۆتایی دا وەرگێڕ کتێبی بۆ ئامادەبوان واژۆ کرد.
جێی ئاماژەیە ناوبراو پێشتر دوو بەرهەمی دیکەی وەک ڕۆمان بە دوو زمانی کوردی و فارسی بە ناوەکانی “ماجرای یک عشق” و “کۆڵانەکەمان” چاپ کراون.