ستادی هاوبەشی ئهرتەشی توركیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە لە تێكهەڵچوونەكانی ڕۆژی ڕابردوویان لەگەڵ هێزهکانی حیزبی كرێكارانی كوردستان لە پارێزگای هەكاری ٨ سەربازی تورك كوژرا و ١٧ سهربازیی دیكەش برینداربوون.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە دوو كەس بە هۆی بەربوونهوهی هێلی کۆپتهرێکی نیزامی گیانیان لە دەست داوە، پ ک ک بهرپرسایهتیی بهردانهوهی ئهو کۆپتێرهی وهئهستۆ گرتوه.
هەروەها لە پارێزگای شێرناخی باكووری كوردستان لە شەڕی نێوان توركیەو هێزهکانی پ ک ک دا ١٥ ئەندامی ئەم حیزبە كوژراون.
تەقینەوەی بۆمب لە ناوچەی سارۆقامیشی سەر به پارێزگای ئامەد ٤ كەسی کوشتوهو ١٧ كەسی دیكەش برینداربوون که تەندروستیی ٢ كەسیان باش نییە.
بە قسهی ئەرتەشی توركیە ئەم تەقینەوەیە كاتێك ڕووی داوە كە ئەندامانی پ كا كا لە حاڵی گواستنەوەی تەقەمەنیدا بوون.
ئەم ڕووداوە هاوكات لەگەڵ تەقینەوەی ماشێنێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوەندی شاری ئامەد بووه كە ٣ كوژراوی لێكەوتۆتەوە.