له درێژه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌و به مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر ئۆڕدۆن له دوای بانگکردنه‌وه‌ی باڵوێزه‌که‌ی له تاران، ئێرانی په‌ره‌ی به قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌رو چه‌کوچۆڵ به سووریه داوه.
ڕۆژنامه‌ی ” خه‌لیج ئانلاین” که له بریتانیا ده‌رده‌چێ، له‌و باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی قاچاغی چه‌کوچۆڵ‌و مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێوان سنووری ئۆردۆن‌و سووریه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی زیادی کردوه‌و ئه‌وه‌ش گومانی لای ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئۆڕدۆن دروست کردوه‌و ده‌رکه‌وتوه که ده‌ستی ئێرانی له پشته.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ هه‌ڵوێستی سیاسیی ئۆڕدۆن له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریه له‌لایه‌ک‌و هه‌روه‌ها بانگکردنه‌وه‌ی باڵوێزی ئۆڕدۆن له تاران وایکردوه که رێژیمی ئێرا‌ن‌و هاوپه‌یمانه‌کانی وه‌ک سووریه بیانه‌وێ ئه‌و وڵاته پڕ له مادده‌ی هۆشبه‌رو چه‌کوچۆڵ بکه‌ن تا ئه‌منیه‌ت‌و سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته تێک بده‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی ئۆڕدۆن به “خه‌لیج ئانلاین”یان راگه‌یاندوه که ڕه‌وتی جۆره‌ها قاچاغی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به شێوه‌ی سه‌رسوورهێنه‌ر زیادی کردوه‌و ته‌نانه‌ت چوار هێنده‌ی ساڵان بووه. ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌واڵی قاچاغی زیاتر له ٧ میلیۆن حه‌بی هۆشبه‌رو قاچاغی ١٧٠٠ که‌س بۆ ئۆڕدۆن له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئۆڕدۆنه‌وه مایه‌پووچ کراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ١٠ هه‌زار قه‌تعه‌ی ته‌قه‌مه‌نیس ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه که هه‌وڵ دراوه له سنووری سووریه‌وه ئاودیوی ئۆڕدۆن بکرێ‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ستی ئێرانی له پشت بووه.