سێ هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ” ئاکام خزرزادە، عوسمان و عەبدولڕەحیم دڵسۆز” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کران.
بەپیی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” لەماوە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پیرانشار، “ئاکام خزرزادە، عوسمان دڵسۆز و کە تەمەنی ٦٤ ساڵە و عەبدولڕەحیم دڵسۆز” هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشاریان بی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە و تا ئێستا لە سەر چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند کە، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار، بێ هیچ هۆکار و بێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاوڵاتییە و پاش پشکینی تەواوی ماڵەکەیان دەسبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادریان گواستوونەوە.