فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ئۆکراین، لە دادگای باڵای “ئێنتاریۆ”ـی کانادا بەدژی سپای تێرۆریستی پاسداران سكاڵای کردووە و کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانی وەکوو دوو تاوانباری سەرەکی لە پەروەندەی کارەساتی فڕۆکە ئۆکراینییەکە ناساندووە.
بەپیی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “ئێران ئینتێرناشاڵ” ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی نێونەتەوەیی وڵاتی ئۆکراین، بەدژی سپای تێرۆریستی پاسداران و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دادگای باڵای ئێنتاریۆی وڵاتی کانادا لەسەر کارەساتی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کە کرایە ئامانجی مووشەکی سپای تێرۆریستی پاسداران، سکاڵای کردووە و ڕێژیمی ئێران و سپای پاسدارانی ئەو ڕێژیمەی وەکوو تاوانباری سەرەکی ئەو کارەساتە ناساندووە و داوای کردووە کە دەبێ تاران ٧٥٠میلیۆن دۆلار بدا بە بنەماڵەی قوربانیان و ٢٥٠ میلیۆن دۆلاریش وەکوو زیانی ماڵی بدات بە دەوڵەتی ئۆکراین.
لەو سكاڵایەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە، کارەستانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە دوو مووشەکی سپای تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کرایە ئامانج کە ئەوە هەنگاوێکی تێرۆریستی بوو کە سپای پاسداران ئەنجامی دا.
دادگای باڵای “ئێنتاریۆ ساڵی ڕابردووی زاینیی ئەو کردەوەی کۆماری ئیسلامیی بە کردەوەیەکی تێرۆریستیی ناساند و سپای پاسدارانی وەکوو تاوانبارای سەرەکی ناساند.