مەتین حەسەنوەند بەندکراوی سیاسیی کورد خەڵکی شاری شنۆ پاش هاتنە مرەخەسی خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست دا.
مەتین حەسەنوەند بەندکراوی سیاسیی کورد، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ دوای تێپەڕاندنی سێ ساڵ لە ماوەی ٥ ساڵ سزای بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، و یەک ڕۆژ دوای هاتنە مەرەخەسی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
مەتین حەسەنوەند ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ هاتبووە مەرەخەسی و بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.
حەسەنوەند مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی لە حاڵێکدا لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری شنۆ سەرقاڵی تێپەڕکردنی سەربازی زۆرەملێ بوو لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی ڕێژیم لە شاری ورمێ گوازرایەوە و دوای یەک مانگ و کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گوازرایەوە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە زستانی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای سەربازی ورمێیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و هەر ئەوکات بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ گوازرایەوە.