بە ئامادەبوونی هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی شۆرای ئینترناسیۆناڵی سۆسیالیست لە ژنێڤ بەڕێوە دەچێت..
دانیشتنی شورای ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست سبەی، پێنجشەممە، ١٦ ی پووشەڕ (٧ی جوولای ٢٠٢٢) لە ژنێڤ و لە نوسینگەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی بەکارەکانی دەکا. ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرستی مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزب لە ئەنترناسیۆنال سۆسیالیست بەهاوڕێیەتی شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سویس لەم کۆبوونەوانەدا بەشدارن و لە پەراوێزی کاری کۆبوونەوەکەشدا کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنیان دەبێت. هەروەها پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەی شوڕادا پێشکێش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە دەکرێت