هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی مەهدی ڕەسایی پاش بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی ڕێژیم دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی کورد بەناوی “مەهدی ڕەسایی” کوڕی مامە ڕیشە خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان دەسبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە ئەم هاوڵاتییە کوردە بە بێ هیچ هۆکارێک دەسبەسەر کراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداری لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.