رۆژی یەکشەممە ۸ی مای ۲٠۱٦ بەراورد لە گەڵ ۱۹ی بانەمەڕی ۱۳۹٥ ی هەتاوی کۆمیتەی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی سویسرا
کۆنفڕانسێکی تەشکیلاتی بەهاوکاری کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە پێک هێنا کە لە دوای سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی بە کارەکانی خۆی کرد، لەو کۆنفرانسە دا لە دوای کوورتە باسێک لە سەر بەرنامەو ئەساسنامەی یەکێتی لاوان لە لایەن “زاهید شاعیری ” بەرپرسی کۆمیتە و چەند پێشنیارێک لە لایەن ئەندامانی یەکێتی لاوان کۆنفرانس کاری خۆی بۆ هەڵبژاردنی کۆمیتەی بەرێوەبەری لەو وڵاتە دەست پێکرد، لە دوای هەڵبژاردن ٥ کەس بەو ناوانەی خوارەوە وەک دەستەی بەرێوەبەری هەڵبژێردران :
۱ـ بەرپرسی کۆمیتەی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سویسرا:رێبوار موسەوی
۲ـ بەشی تەشکیلات: عومەر ئاڵی
۳ـ بەشی پەیوەندیە خاریجیەکان: نەشمیل بەروەندی
٤ـ بەشی ماڵی: رەشید ئیسماعیلی
٥ـ بەشی راگەیاندن: عبدلرەحمان رەسوڵی
هەروەها جێگای ئاماژەیە کە لەو کۆنفرانسە دا بریار دراکەبەرپرسی کۆمیتە راستەو خۆ ببێتە ئەندامی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە و پاش کۆنفرانسەکە بە بەشداری بەرپرسی کۆمیتەی لاوان و هەروەها بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی ژنان لە سویسرا کۆبوونەوەیەک لە سەر چۆنیەتی کار کردن بە یەکەوە و رێکخستنی هاوئاهەنگی زیاتر لە گەڵ کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە کۆمیتە کۆ بوونەوە