فایزە هاشمی کچی عەلی ئەکبەری هاشمی ڕەفسەنجانی لە دامەزرێنەرانی ڕێژیمی ئێران، بە تۆمەتی چالاکی دژی ڕیژیم و بێڕێزی بە پیرۆزییەکان حوکمی داداگاییکردنی بۆ دەرچوو.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەدژی فایزە هاشمی، کچی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی، لە دادسەرای تاران، سکاڵای تۆمار کرد و ئێستاش ناوبراو تاوانبارە و حوکمی دادگاییکردنی دەرکراوە.
ئەو تۆمەتانەی خراونەپاڵ فایزە ڕەفسەنجانی ” پڕۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” و “بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکان و پێغەمبەری ئیسلام”ـە.
جێگەی ئاماژەیە کە، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، فایزە هاشمی لە کڵابهاوسدا زۆر بوێرانە هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران دەڕبڕی و وتی: تەنیا ڕێگەی لەقاودانی ئەم گرووپە، گەمارۆدانیانە و نابێ بە هیچ شێوەیەک لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا بێنە دەرەوە.
پاش ئەم لێدوانە دەستبەجێ گرتە ڤیدیۆیەک لە فایزە هاشمی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەوە کە لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسێک دەڵێ “محەممەد هەموو سەروەت و سامانی خەدیجەی بە فیڕۆ دا، خۆ ئەو لە بازرگانی و سەروەت نەیزانیوە، ئەو خەریکی ئیشی پێغەمبەرایەتی بووە.
ئەم قسەیە کاردانەوەی توندی لایەنگرانی خامنەیی لێکەوتە و فایزە ناچار بوو داوای لێبوردن بکا.