ڕێوڕەسمی کۆتایی دەروەی ٢٤٧ی سەرەتایی پۆلێکی دیکە لە كچان و کوڕانی ئەوینداری ئازادیی نیشتمان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگە بەڕیوە چوو.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی دەورەی ٢٤٧ی سەرەتایی پێشمەرگە لە فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگەی حیزب ڕێوڕەسمێک بەڕیوە چوو کە سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی ئەیڕەقیب و ڕێژەی بەشداربووانی دەورەکە و بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێبەری، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر بەڕێز کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە وتارێکی پێشکەش کرد.
بەڕێز کەریمی، وێڕای ئاماژە بە یادی ٤٠ ساڵەی دامەزراندنی فێرگەی پەروەردە و بارهێنانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وتی: لە ماوەی ٤٠ساڵەی دامەزراندنی فێرگەی حیزبی دێموکراتدا بەردەوام سەنگەرەکانی بەرگریی لە نیشتمان ئاوەدان بووە و ئەرکی فێرگە پەروەردەکردنی کچ و کورانی ئەوینداری نیشمان بووە و بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران خەبات و شۆڕشی کردووە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە کە گورز لە پێشمەرگە بوەشێنێ بەڵام هیچکات نەیتوانی بە پڕوپاگەندەکانی بە دژی پێشمەرگە ترس دروست بکا بەڵکوو ڕۆژبەڕۆژ سەنگەری هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاوەدانتر بۆتەوە، هێز و وزەی پێشمەرگە پشتیوانیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان دوانەیەکی لێک دانەبڕاون هەربۆیە ڕێژیمی ئێران بە درێژایی میژووی خۆی هەوڵی ئەوەی داوە کە خەڵک و پێشمەرگە لەیەک جیا بکاتەوە بەلام هیچکات ئەو پیلانەی سەری نەگرتووە.
لە برگەکانی ڕێوڕەسەمەکەدا گۆرانی و سروودی شۆڕشگێرانە و پەیامی بەشداربووانی دەورەی ٢٤٧ی سەرەتایی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکەش بە ئامادەبووان کرا و هەروەها لەلایەن خاتوو شەونم هەمزەیی، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە خەڵاتی دەورەکەی پێشکەش بە دەرچووانی یەکەم، دووهەم و سێهەم کرا و پاشان بە هەڵپەرکێ و شادی کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.