بەهۆی ڕووخانی بینایەک لە گەڕەکی سەرتەپۆڵەی سنە ٦ هاوڵاتیی لە ژێر خاک و خۆڵدان و چارەنووسیان ناڕوونە.
ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بینایەک لە سەرتەپۆڵەی سنە داڕما و شەش هاوڵاتیی لە ژێر خانووە ڕۆخاوەکەدا گیریان خواردووە و چارەنووسیان ناڕوونە .
ئەم شەش هاوڵاتییە تووشبووی مادە هۆشبەرەکان بوونە هەر بۆیە ناسنامەیان نادیارە و بنەماڵەکەنیشیان دەسیان لێان بەرداوە و ڕێژیمیش بۆی گرینگ نییە و هیچ کارێک بۆ ڕزگاریان ناکات.
هۆکاری سەرەکیی ڕووخانی بیناکە ئەوەیە کە ڕێژیم بە بیانووی بوونی قەبری کەسێک بە ناو “هاجەرە خاتوون” کە بە وتەی خۆیان خۆشکی ئیمامی هەشتەمی شێعەکانە ناهێڵن خەڵک مۆڵک و ماڵەکانیان ئاوەدان و نۆژەن بکەنەوە هەر بۆیە ئەم گەڕەکە هەر وەک خۆی ماوەتەوە بووەتە جێگای بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و دوێنێ ئەم کارەساتەی لێ کەوتوەتەوە.