دوو زیندانی سیاسی کورد، بەناوەکانی سەید محەممەد حوسێنی و محەممەد مورادی، لەلایەن ڕێژیمەوە لە بەندیخانەی کوردستان دوور خرانەوە بۆ شارەکانی زەنجان و تەورێز.
ڕۆژی شەممە ١١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوڵاتیەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “سەید محەممەد حوسێنی’، زیندانیی سیاسیی بۆ شاری “هەریس” لە پارێزگای تەورێز دوور خرایەوە.
هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا،هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “محەممەد مورادی” زیندانی سیاسیی خەڵکی گوندی “قەبری حوسێن” سەر بە شاری پیرانشار، بۆ شاری قەیداری پارێزگای زەنجان، دوور خرایەوە.