کۆڵبەرێک بەناوی کەماڵ ئیبراهیمزادە، خەڵکی سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوو.
هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “کەماڵ ئیبراهیمزادە” خەڵکی گوندی ” دیوالان”ی سەردەشت کە لەبەر نەبوونی کار و کاسبی لە کوردستان ڕووی لە کۆڵبەری کردبوو ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بە تەقەی هێزە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە بە بێ ئاگاداری پێشوەخت بریندار دەبێ و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە.
جێگەی ئاماژەیە کە، کەماڵ ئیبراهیمزادە خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە کە لە مەودایەکی زۆر نێزیکەوە بە فیشەکی ساچمەیی پێکراوە کە دەم و چاوی و سەری زیاتر بەرکەوتووە و دوکتورەکان بە بنەماڵەیان وتووە برینەکانی قووڵە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.