له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆڕی پرسه‌و سه‌رخۆشیی خاتوو فاتمه حه‌سه‌ن‌زاده به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و کۆڕه‌دا که به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٢ ی بانه‌مه‌ڕ له ساڵۆنی بۆنه‌و رێوڕه‌سمه‌کانی حیزب‌دا به‌ڕێوه‌چوو، به سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کان، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان، که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، نوێنه‌رانی ئیداری‌و سیاسیی حیزب‌و داموده‌زگا حکومییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له نیزیکه‌وه هاوخه‌میی خۆیان له‌گه‌ل مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده ده‌ربڕی.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ٢١ ی بانه‌مه‌ڕ خاتوو فاتمه حه‌سه‌ن‌زاده، خوشکی به‌ڕێزی مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن‌زاده به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له نیزیک مه‌هاباد گیانی له‌ده‌ست‌داو ته‌رمه‌که‌ی له شاری سه‌رده‌شت به خاک سپێردرا.
خاتوو فاتمه حه‌سه‌ن‌زاده که‌سێکی نیشتمانپه‌روه‌ر، دڵسۆزی کورد‌و حیزب خۆشه‌ویست‌و له هه‌مان کات‌دا خۆشه‌ویستی ناسیاوانی بوو. ئه‌و شانازیی به حیزبه‌که‌ی، حیزبی دیموکڕات ده‌کردو ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌رکه‌وتنی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان بوو.