رێگری لە پێکهێنانی پەروەندە لە دژی ئەم ئه‌م ئه‌فسه‌ره کرا کە ١٠ ڕۆژ لەوە پێش بە بڕیاری ئەو کۆڵبەرێکی کورد گیانی لێ ئەستێندرا.
بنه‌ماڵه‌ی ته‌یب خوره‌ند، ئه‌م کۆڵبه‌ره کورده‌ی که له سنووری بانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه جه‌سته‌ی گولله‌ئاژن کراو گیانی له ده‌ست دا، ویستوویانە شکایەت لە‌و ئه‌فسه‌ره بکەن که بڕیاری ته‌قه‌کردن له کوڕه‌که‌یانی داوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی پێان ڕاگه‌یاندوون له جیاتی پێکهێنانی په‌روه‌نده به دژی ئه‌م ئه‌فسه‌ره، ده‌بێ جه‌ریمه‌ی به‌زاندنی سنووری کوره‌که‌یان بده‌ن، بەڵام بنه‌ماڵه‌ی ته‌یب ده‌ڵێن ئه‌و سنووری نەبەزاندوە.
ته‌یب خوره‌ند لاوێ ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه‌ی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی جووجه‌سازی له شاری مه‌ریوان بوو. ناوبراو شه‌وی ١٣ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له کاتێک‌دا که بۆ کاری کۆڵبه‌ری ڕووی له سنووری بانه کردبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه درایه به‌ر ده‌سترێژ و وه‌ک سه‌دان هه‌ژاری دیکه‌ی ئه‌م نیشتمانه گیانی له‌سه‌ر په‌یدا کردنی پاروه‌نانێک له ده‌ست دا.
شایانی باسه له ساڵی ٨١ له کاتێک‌دا که ته‌یب ته‌مه‌نی که‌متر له ١٠ ساڵ بوو، باوکی به تۆمه‌تی سووکایه‌تی کردن به قورئان، له زیندانی ناوه‌ندیی مه‌ریوان له دار درا و له‌و کاته‌وه ئه‌رکی سه‌رپه‌رستی کردنی دایک‌و خوشکه‌کانی که‌وتبووە سه‌ر شانی ته‌یب.