ئەلعەرەبییە: ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای زەوین و ئاسمانەوە چەکوچۆڵ بۆ سووریە هەناردە دەکا.
هەواڵدەری ئەلعەرەبییە لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرای کردووە کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکای قاچاخی زەوینی و ئاسمانیەوە کەرەستەی بەرگریی ئاسمانی و دژە مووشەک و چەکوچۆڵ دەنێرێتە وڵاتی سووریا بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە بەرپرسی ئەم قاچاخکردنە کەسێک بە ناوی “فەرید محەممەد ساکایی” کە ئەفسەرێکی پلە بەرزە لە سپای پاسداران کە ئێستا لە دەمێشق پێتەختی وڵاتی سووریەیە و لەگەڵ قەرارگای پەدافەندی ئەم وڵاتە لە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەدایە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی دوێنێمان بۆ سەر حەمیدیە لە ناوبردنی ئەو چەکوچۆڵانە بووە.