خوێندکارێکی کورد بە ناوی موحسین عەزیزی، لەلایەن ڕێژیمەوە بڕیاری یەک مانگ دەسبەسەرکردنی لە بەندیخانەی ورمێ بەسەردا سەپا.
موحسین عەزیزی خوێندکاری تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی شنۆ کە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ باوک و دوو خزمی دیکەیان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ گوازراوەتەوە و لەلایەن دادگەی ڕێژیمەوە بڕیاری مانگێک دەسبەسەرکرانی بۆ دەرچووە و لە مافی دەستپێڕاگەیەشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە .
شایانی باسە کە موحسین عەزیزی خوێندکاری ئاستی دکتۆرای بەشی میعماری زانکۆی عەجەب شێری پارێزگای تەبرێزە.
جێگای ئاماژەیە کە موحسین عەزیزی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ ئیبراهیم عەزیزی (باوکی) و دوو خزمی دیکەیان بە ناوەکانی بەهمەن مەحموودی ئازەر و یەعقووب مەحموودی ئازەر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.