لە ئاسمانی دەریای مدیتەرانە ئەرتەشی ئیسرائیل سێ دڕۆنی حیزبوڵای لوبنانی تەقاندەوە کە ئامانجیان هێرشکردن بوو بۆ سەر ئەرتەشی ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “جێروزالم پۆست” شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە، حیزبوڵای لوبنان ویستی بە ٣دڕۆن کە هەڵگری مووشەکی دروستکراوی رێژیمی ئێران بوون هێرش بکاتە سەر وڵاتی ئیسرائیل، بەڵام ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە ئاسمانی دەریای مدیتەرانە هەر سێ دڕۆنەکەی لە ناو برد.
هەر لەو پێوەندییەشدا، یائێرلاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دژکردەوە بە هێرشی دڕۆنیی حیزبوڵای لوبنان کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن ڕاستەوخۆ هەڕەشەی توندی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و وتی: بە دڕۆنی میلیشیا تێرۆریستەکان هەوڵ مەدەن ئەرتەشی ئیسرائیل تاقی بکەنەوە، ئێمە لە غەزەوە تا تاران هێزی خۆمان بە دژی سپای تێرۆریستی پاسداران بەکار دێنین.
یەکێک لە دڕۆنەکانی حیزبوڵای لوبنان لەلایەن فڕۆکە شەرکەرەکانی “ئێف١٦” و دوو دیکەش لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزە دەریاییەکانی ئیسرائیلەوە لە تەقێندرانەوە.