زەوی لەرزەیەکی بە هێز بە پلەی ٦.٣ڕیشتەری لە پارێزگای هورموزگان هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران، پێنج کوژراو و١٠٠ برینداری لێکەوتەوە.
بەرەبەیانی دوێنێ ١١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، زەوی لەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای هۆرموزگان و دەوروبەری دا و خەسار و زیانێکی زۆری گیانی و مادیی لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دا و لە بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەش هەستی پێکراوە.
زەوی لەرزەکە لە بەشێک لە پارێزگاکانی بووشێهر، کرمان و باشووری پارێزگاکانی دراوسێش هەستی پێکراوە و بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە تا ئێستا ٥ کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ناوەندی بوومەلەرزەناسی ناوەندی ئەم بوومەلەرزە لە بەندەری خەمیر و بەندەری لەنگە بووە و تا ئێستا زیاتر لە حەوت بوومەلەرزەی سووک پاش بوومەلەرزە سەرەکییەکە، پارێزگای هۆرموزگانی هەژاندووە .