بنکە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تاران و حەمیدییەی سووریە، کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی و تەقینەوە.
ئەمرۆ ١١پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، کاتژمێر ٦:٣٠ بەرەبەیانی ئەرتەشی ئیسرائیل بە مووشەک چەند بنکەی هاوبەشی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنانی کردە ئامانج کە دوو برینداری لێکەوتەوە و مۆڵگەکانیان بە تەواوەتی لەناوچوون.
ئەرتەشی ئیسرائیل بە مووشەکی زەوین بە زەوی چەند بنکەیەکی ڕێژیمی ئێرانی کە بنکەیەکی سەرەکیی چەکوچۆڵی ڕێژیم بوولە شاری حەمیدیە لە سنووری سووریە و لوبنان کردە ئامانج و بە تەواوەتی خاپووری کردووە.
هەروەها هەر لەو پێوەندییەدا، لە لایەکی دیکەوە شەوی ڕابردوو ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو تەقینەوەی بەهێز بنکەیەکی بەسیجی بە ناوی مالکی ئەشتەر لە شاری تاران هەژاند کەهێشتا لە خەسار و کوژراو و برینداری ئەم هێرشە زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.