گروپی چالاکانی کوردی مالمۆ به هاوکاری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە پاریزگای سکۆنەی سۆئێد سمینارێکی بۆ کاک حەسەن حاتەمی، ئەندامی ڕیبەری‌و بەپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزب پێکهێنا.
لەو سمینارەدا که ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی بانه‌مه‌ڕ ( ٨ی مای ٢٠١٦ی زایینی)، به‌به‌شداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی نێشتەجێی شاری مالمۆ و ئەندامانی حیزب له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو، کاک حه‌سه‌ن حاتەمی باسێکی له‌سه‌ر دوایین ئاڵوگۆره سیاسییه‌کانی کوردستان‌و ناوچه پێشکێش کرد.
ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب له سه‌ره‌تای باسه‌که‌یدا به ئاماژه به گرژی‌و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی دووزخورماتوو له باشووری کوردستان، باسی لە دەورو کاریگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ئالۆزییانەدا کرد‌و تیشکی خستە سەر پیلانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەو جیهانو ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی لە پێناو بردنە پێشی مەبەستەکانی خۆی دەیان تاقم‌و گرووپی وەک حیزبولای لوبنان‌و حەماسی فەلەستینی دامەزراندوە و دامەزراندنی “حەشدی شەعبی”یش بەشێکە لە پرۆژەی ناردنە دەرێی ئینقلابەکەی، بە تایبەت کە ئەو حکومەتە لە مێژە پشتێنی دوژمنایەتی کوردی کردۆتە پشت.
کاک حه‌سه‌ن حاته‌می گوتی ئه‌گه‌رچی کۆماری ئیسلامی به ڕواڵه‌ت خۆی بە دۆستی کورد لە باشووری کوردستان دەزانی، بەڵام هاوکات دەیان جار لە دەمی مۆرە ورد و درشتەکانی ئەو حکومەتەوە بیستراوە کە دامەزرانی دەسەڵاتێکی کوردی لە باشووری کوردستان، ئیسڕائیلێکی دووهەمە، هەر بۆیە بە هەمو شیوەیەک دژی سه‌قامگیریی ئەو حکومەتە نیوچە سەربەخۆیهی کورد بووه.
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا هۆکاره‌کانی دوژمنایه‌تیی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ دۆزی کرد له ناوچه‌ی شی کرده‌وه‌و گوتی جێگیربوونی دەسەڵاتی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان‌و سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی کورد لە باشوور، ئێرانی زیاتر تەنگەتاو کردووە، هەر بۆیە لە دوایین لێدوانی‌دا، عەلی ئەکبەر ولایەتی، ڕاوێژکاری خامنه‌یی بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی دەڵێ، ئەگەر ئاوا برواته پێشێ ئیسرائیلی سێهەمیش خەریکە لە ناوچەکە درووست دەبێ، کە مەبەستی دەسەڵاتی خۆجەیی کوردە لە ڕۆژاوای کوردستان.
حه‌سه‌ن حاته‌می گوتی ئێران دژ بە بەرژەوەندییەکانی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان‌و لە هیچ چەشنە پیلانێک بۆ لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی کورد خۆی نابوێرێ‌و هەر بۆیە دەبێ بە هەموو هێزوتوانامانەوە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی کورد لە باشوور و خۆرئاوای کوردستان هەوڵ بدەن.
له بەشی کۆتایی ئەو سمینارەشدا کۆمه‌ڵێک له به‌شداران به ڕاو سه‌رنجی خۆیان‌و به هێنانه به‌رباسی کۆمه‌ڵێک پرسیار به‌شدارییان له کۆڕه‌که‌دا کرد که دواتر کۆڕگێڕ وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه.