ئەمریکا چالاکیی ئابووریی ١٢ کۆمپانیای وڵاتی “چین”ـی بەهۆی هاوکاریکردنی ڕێژیمی ئێران سنووردار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “فێدراڵ ڕیجستێر”ـی ئەمریکایی، ڕۆژی شەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، ١٢ کۆمپانیای وڵاتی “چین”ـی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێرانی خستووەتە لیستی ئەو کۆمپانیاگەلەی کە لە باری ئابوورییەوە چالاکییەکانیان سنووردار کراون بۆ ئەوەی نەتوانن گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەور لێدەنەوە.
ئەو دوازدە کۆمپانیایە بەهۆی فرۆشتنی کەلوپەلی کارەبایی بە مارکی ئەمریکایی بە ڕێژیمی ئێران و هاوکاری لەگەڵ بەشی سەربازیی ڕێژیم، لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
لە بەیاننامەی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکادا هاتوو کە، چالاکیی ئابووریی ئەو کۆمپانیا “چینی”ـیانە بەدژی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەیە و
هەناردەی بەرهەمی ئەمریکایی بۆ ئەو کۆمپانیاگەلەی کە گەمارۆیان دەخرێتە سەر قەدەغەیە و بۆ کڕینی بەرهەمی ئەمریکایی ئەو شیرکەتانە پێویستیان بە مۆڵەتنامەی تایبەت هەیە، ئەوەی کە وڵاتی چین دەیکا پێشێلکارییە و ڕێژیمی ئێران پیلانی بۆ دادەنێ.