جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: هەموو ئەو مووشەکانەی کە حووسییەکان لە هێرش بۆ سەر عەرەبستان و ئیمارات بەکاری دێنن لە ئێران بەرهەم دەهێندرێن.
ڕۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، رۆزماری دی کالۆ، جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سیاسی و ئاشتی، ڕایگەیاند کە، ئەو مووشەکانەی کە لەلایەن میلیشیا حووسییەکانەوە هیرشی پێدەکرێتە سەر وڵاتانی عەرەبستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەمووی سەرچاوەکەی ڕێژیمی ئێرانە، ئەو ڕێژیمە بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵاتان و پەرەپێدانی کردەوەی تێرۆریستی، هەموو چەکوچۆڵێک بۆ میلیشیا تێرۆریستەکانی ناوچەکە دابین دەکا.
ناوبراو لە درێژەدا ئەوەشی خستە ڕوو کە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ٩مووشەکی بالستیک، ٦مووشەکی کرووز و چەندین دڕۆن کە ڕێژیمی ئێران دابووی بە میلیشیا حووسییەکان، بە دژی عەرەبستان و ئیمارات بەکاریان هێناوە.