نۆیەمین دانیشتنی جیهانیی “گرووپی هاوئاهەنگیی بۆ جێبەجێکردنی یاسا” کە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، جەختی لە سەر بەرەنگاربووەنەوەی چالاکییەکانی حیزبوڵا لە ناوچە و جیهاندا کرد.
ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو نۆیەمین دانیشتنی جیهانیی گرووپی هاوئاهەنگی بۆ جێبەجێکردنی یاسا بەڕێوەچوو، لەو دانیشتنەدا جگە لە ڕێکخراوەی یورۆپۆل، نوێنەرانی ٣٠ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکای باشوور، ئەمریکا ناوەڕاست، ئورووپا، ئافریقا، هێند، دوورگەی ئارام و ئەمریکای باکوور و هەروەها بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دادستێنی، خزێنەداریی و نوێنەرانی وەزارەتی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا “ئێف، بی، ئای”، و ناوەندەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان بەشدار بوون کە وێڕای مەحکومکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکانی حیزبوڵا جەختیان لە سەر هاوکاری و هاوئاهەنگی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کردەوە.
بەڕێوەبەرانی ئەو دانیشتنە جیهانییە لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بڵاو کراویەوە جەختیان لە سەر ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ “چالاکیی تیرۆریستی و ناڕەوای حیزبوڵای لوبنان لە جیهاندا کردەوە”.