میکائیل مینبەری، خەڵکی گوندی نییەری سەر بە شاری سنە بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، میکائیل مینبەری هاوڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە حاڵێکدا بۆ وەرگرتنەوەی ماشینەکەی سەردانی میکانیکیی کردبوو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ میکائیل مینبەری لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە میکائیل مینبەری ٢٥ی جۆزەردان ساڵی ڕابردووش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنەوە دەسبەسەر و دوای ١١٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.