دوو هاوڵاتیی بەلووچ بەناوەکانی ڕەحمەت و ئیبراهیم عالیزێهی، بەهۆی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە زاهێدان گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بەهۆی تێکهەڵچونێک لە نێوان هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و خەڵکی گوندی “تێل سیا “لە شاری زاهێدان دوو کەسی بەلووچ بەناوەکانی” ڕەحمەت و ئیبراهیم عالیزێهی” بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەست دا.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو ناوبراون بە ماشین لە زاهێدانەوە دەگەڕانەوە بۆ ماڵی خۆیان لە گوندی “تێل سیا”، کە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم هێرش دەکەنە سەریان و پاش تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەست دەدەن.