حوسێن مرۆتی، توێژەری قەیرانی حەشیمەتی لە ئێران دەڵێ ساڵانە به ڕێگهی ناقانوونی زیاتر لە ٢٢٠ هەزار كۆرپە لەبار دەبردرێن.
مرۆتی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ ڕوو بە هەواڵدەریی مێهره ڕایگەیاند لە ساڵی ١٣٩٢دا زیاتر لە ٢٥٦ هەزار ژنی دووگیان كۆرپەكانیان هەڵکەندوە كە لەم بەینەدا ٢٥٠ هەزار حاڵەتیان لە ڕێگەی ناقانوونی بووە.
بە قسەی ناوبراو هۆكاری لهباربردنی ئەم هەمووە منداڵەش “پێوەندیی سێکسیی نامەشرووع” نهبوه، بهڵکوو ئێستا بهشی زۆر ههلقهندنی كۆرپەكان پێوەندییان بە بڕیاری دایكو باوكانەوە هەیە كە پێیان خۆش نییە منداڵیان هەبێ.
مرۆتی هەروەها گوتی لە بارودۆخی ئێستادا چی دیكە خەڵك نایانەوێ ببن بە دایكو باوكی منداڵی زۆر و، ئهگهر لە لای وەچەی ڕابردوو ئەولاد وەكوو نیعمەت وابوو، بەڵام له ئێستا ئیدی بە هۆكاری بەدبەختی و چارەڕەشی دادهنرێ.
شایانی باسە عەمەلی هەڵقەندنی كۆرپە لە ئێران ناقانوونییەو سزای قورسیشی لهسهره، ئەوەش لە حاڵێك دایە كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پاش هەڵوەشانەوەی قانوونی لەباربردنی منداڵ، ئاماری مردنی ژنان بەم هۆیەوە تا ئاستێكی یەكجار زۆر لە كەمی داوە.