نوێنەری وەزیری وزە لە مەسكەنی مێهر ڕایگهیاند که بڕی ٥٦٠٠ میلیارد تمەنی دیكە بۆ تهواوکردنی کهمایسییهکانی پڕۆژهی مەسكەنی مێهر پێویستە. ئەم ڕێژەیە بۆ ٢٣٠٠ یەكەی مەسكەنی مێهر لە دێهلۆرانی ئیلام ٥ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن مەزندە كراوە.
محەممەدڕەزا ئەمیركەماڵی که سەردانی یەكەكانی مەسكەنی مێهر لە شاری دێهلۆرانی له پارێزگای ئیلام کردوه، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی زۆربەی پرۆژەكانی مەسكەنی مێهر پێویستییان بە ژێرخانی وەك ئاو و زێراوو بەرق هەیە.
ئەمیركەماڵی وێڕای ئاماژە بە پێویستیی ٥٦٠٠ میلیارد تمەن ئیعتیبار بۆ تەواوكرانی ژێرخانی ئەم پرۆژانە گوتی: هەموو هەوڵو تەقەلاكان ئەوەیە كە تا ساڵی ١٣٩٧ كێشەی یەكەكانی مێهر چارەسەر بكرێ كە ئەوەش پێویستی بە هاوكاری كردنی دام و دەزگاكانی دیكە هەیە.
ناوبراو هەروەها گوتی بۆ تەكمیل كرانی ژێرخانەكانی ٢٣٠٠ یەكەی مەسكەنی مێهر لە شاری دێهلۆران، زیاتر لە ٥ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن بوودجە پێویستە.