وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەسەر ڕێککەوتنی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، ڕایگەیاند کە، دەبێ بە شێوەی نهێنی دۆسییەی ڕێژیمی ئێران لە ئیسرائیل تاوتوێ بکرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی “تایمز ئیسرائیل” ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک لەسەر بیروڕای جیاوازی بەرپرسانی پلەبەرزی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل و ناوەندی زانیاریی و ئۆپەراسیۆنی تایبەتی “مووساد” لە بارەی ڕێککەوتنی ناوکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێنی گانتس وتی: جیاوازی بیروڕای جیاواز لەسەر بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران دەبێ بە نهێنی تاوتوێ بکرێن بۆ ئەوەی ڕێژیمی ئێران کەڵکاژۆی خراپ لەو بابەتە وەر نەگرێ و دەبێ بە هەموو توانامانەوە رێگری لەوە بکەین کە نابێ تاران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.
گانتس لە درێژەدا وتی: ڕێکخستنی بەرگریی ئیسرائیل، شەو و ڕۆژ لەگەڵ هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ڕووبەڕوو دەبێتەوە و ئەو بابەتەش گرینگترین بابەتە کە دەبێ بە زووترین کات چارەسەر بکرێ و نابێ بەهۆی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ئاسایشی ئیسرائیل بکەوێتە مەترسییەوە و ئیسرائیل بە هەموو توانایەوە هەوڵی ئەو دەدا کە تاران بە هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگا.