٧ وڵاتی زلهێزی ئابووریی جیهان ناسراو بە گرووپی ٧، جەختیان لەسە ئەوە کردەوە کە نابێ ڕێژیمی ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وڵاتانی زلهێزی ئابووریی جیهان ناسراو بە گرووپی ٧، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، پاش دەسپێکردنی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لە نێوان ئەمریکا و ڕێژیمی ئێران لە دۆحە، بەرپرسانی پلەبەرزی گرووپی ٧وڵاتی پیشەیی جیهان، پاش کۆبوونەوەیەک کە لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو بەیاننامەیەکیان بەدژی سەرەڕۆیی و پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاو کردەوە و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچکات ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی نادەن دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە، دیپلۆماسیی وەکوو باشترین ڕێکارە بۆ پێشگرتن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگا و هەروەها داوایان لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کردووە کە کۆتایی بە چالاکییەکانیان لە پەرەپێدانی مووشەکی بالستیک و هەڕەشەکان بەدژی ئازادیی کەشتیڕانی لە ئاوە نێونەتەوەییەکان بێنێ.
لە بەسیکی دیکە لە بەیاننامەکەدا سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە ڕێژیمی ئێران بەهۆی میلیشیاکانیەوە لە ناوچەکەشدا بووتە هۆی مەترسی و هەرشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری و دەبێ کۆتایی بە کردەوەی تێرۆریستی و تێکدەرانەش بهێنێ، لە هەمانکاتیش دا داوایان لە وڵاتانی ئەندام لە بەرجام کردووە کە بە هیچ شێوەیەک نابێ ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.