ڕێژیمی ئێران لە بەرەبەری دەسپێکردنەوەی دانوستانە ناوکییەکان خەریکی گێرە شێوێنی و باج وەرگرتن لە وڵاتانی ئورووپاییە و و هەروەها سزای ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەر گەشتیارێکی خەڵکی فەرانسە کە پێشتر دەسبەسەر کرابوو سەپاندوە.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێران گەشتیارێکی خەڵکی وڵاتی فەرانسەی بەناوی “بێنجامین بێریێر” کە پێشتر دەسبەسەر کرابوو، سزای ٨ساڵ و ٨مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاندووە، سەعید دێهقانی، پارێزەری “بێنجامین” وتی: دادگای ڕێژیمی ئێران لە حوکمەکەدا دەوڵەتی فەرانسەی وەکوو “دەوڵەتی دوژمن” ناساندووە و ناوبراوی بە تۆمەتی هاودەردی لەگەڵ قوربانیانی ڕووداوی فڕۆکە ئۆکراینییەکە ٨ساڵ و ٨مانگ بەندکرانی بەسەر ناوبراودا سەپاندووە.
سەعید دێهقانی ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پەسەندکردنی بڕیاری دادگایپێداچوونەوەی ڕێژیم لە مەشهەد بۆ یەکەمجار دادگایەکی ڕێژیمی ئێران دەوڵەتی فەرانسەی وەکوو دەوڵەتی دوژمن ناساند و ئەو گەشتیارە کە بە ماشێنی تایبەتی خۆی چەندین وڵاتی جیهان گەڕابوو بەڵام ٢٥مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەشهەد دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا و دوای دادگایی کردنی سزای ٨ساڵ و ٨مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاند.