سێ کۆڵبەر بەناوەکانی” عوسمان، عومەر و ئەفشین” خەڵکی شارەکانی “جوانڕۆ” و “سەلاسی باوەجانی” لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوون
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی ” عوسمان” و “عومەر” خەڵکی سەلاسی باوەجانی و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “ئەفشین” خەڵکی “جوانڕۆ” لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری “پاوە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار بوون.
جێگەی ئاماژەیە کە، هێزەکانی ڕێژیم ئەم کۆڵبەرانەیان لە مەودایەکی نێزیکەوە داوەتە بە دەسڕێژی گوللـەی ساچمەای و بە توندی برینداریان کردووە ، ئەم کۆڵبەرانە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی پاوە کراون.