ئەمریکا پاش هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، گەمارۆگەلێکی قورسی نەوتی بەسەر ڕووسیەدا سەپاندووە و لەو پێوەندییەدا دەستی بەسەر نەوتهەڵگرێکی ڕووسیەدا لە ئاوەکانی لۆئیزیانادا گرتووە.
ڕۆژنامەی واڵئێستریت ژۆرناڵ، لەزاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بێ، ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە، نەوتهەڵگری دایتانۆ سەر بە کۆمپانیای” تانکێرز تی. ئێم. ئێس”ی ڕووسیە کە دەیویست بە دەور لێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا نەوت بگوازێتەوە بۆ لۆئیزیانا لە لایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەو نەوتهەڵگرە لە دوورگەی “تامان”ی ڕووسیەوە لە دەریای ڕەش وەڕێکەوتووە بۆ “نیۆ ئۆرلیانزی” کە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر ئەو نەوتهەڵگرەدا گرتووە.
پێویستە بگوترێ کە پاش هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی گەمارۆگەلێکی قورسیان بەسەر بەشی نەوتی ڕووسیەدا سەپاندوە و ڕووسیە دەیهەوێ بە شێوەی نهێنی و قاچاخ نەوتەکەی بۆ بازاڕە جیهانییەکان بگوازێتەوە.