پرۆژەی پێترۆشیمیی شائاباد كە دەبوا زۆر زوو دەستی بە كار كردبا، كاری دامەزراندنهکهی تا ساڵی ٩٨ دواخرا.
مەحموود جەلوەند، بەڕێوەبەری گشتیی پێترۆشیمیی شائاباد گوتی: دەبێ تا كۆتایی ساڵی ٩٨ پرۆژەی پێترۆشیمیی چوارەمی كرماشان تهواو بێ، بهڵام تا ئێستاش مۆڵەتی پێویست لە لایەن ڕێكخراوی ژینگەپارێزی بۆ دهسپێکی ئهم پرۆژەیە نەدراوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە وەی كە بوونی بۆروكراسییە ئیدارییەكانهكاری ڕاپەڕاندنی ئەم پرۆژەی وەدوا خستووە، گوتی: نزیكەی ساڵێك بەسەر هەوڵی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ئەم پرۆژەیە تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستاش ئەم داوایە بێ وڵام ماوەتەوەو، بۆیە ناتوانن هیچ كارێك بۆ ئەم پرۆژەیە بكەن.
بەڕێوەبەری گشتیی پێترۆشیمیی شائاباد وێڕای پێداگری كردن لە سەر ئەوەی كە تا كۆتایی ساڵی ٩٨ دەبێ كاری ئەم پرۆژەیە تەواو بێ، ئاماژەی بەوە كرد كە لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٤هوه مۆڵەتی دامەزراندنی ئەم پرۆژەیە لە وەزیری وزە وەرگیراوە.
ئهو دهڵێ بە دامەزراندنی ئەم پرۆژەیە هەلی كار بۆ ٢٧٥٠ كەس دەڕەخسێ.