چوار هاوڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکران
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ـی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو هاوڵاتیی بە ناوەکانی “بەهمەن مەحموودی ئازەر” خەڵکی شاری شنۆ و “یەعقووب مەحموودی ئازەر” خەڵکی گوندی “سینگانـ”ـی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نێزیک لە بنەماڵەی ناوبراوان ڕایگەیاندووە کە هێشتا لە تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم دوو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەکیان پێنەدراوە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ـی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیبراهیم عەزیزی” و کوڕی ناوبراو بە ناوی “موحسین عەزیزی” خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کران.