• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

٣٥ ساڵ ئازار و نەهامەتیی شارێک

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/06/28
جۆری بابەت: کوردستان, کۆمەڵایەتی

حەمەڕەسووڵ کەریمی

تازە یەکەم حەوتووی مانگی پووشپەری ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی تێپەڕ ببوو. ژیان ڕەنگ و بۆن و بەرامەی تایبەت بەخۆی گرتبوو، قوتابیان پشووی هاوینی خۆیان دەست پێ کردبوو، خەڵک قۆڵی هیممەتیان لە کاری ڕۆژانە لە بازاڕ و مووچە و مەزراکان هەڵماڵیبوو. مخابن لەو ڕۆژەدا (٧ی پووشپەڕ) پێش ئەوەی خەڵک بۆ پشووی ڕۆژانەیان بگەنەوە ماڵەکانی خۆیان، لەپڕ لە کاتژمێر ١٦:٣٠ی خولەکی ئێوارەدا بە گرمە و هاشەی فرۆکە شەڕکەرەکانی حکوومەتی بەعس و بە دەنگی تەقینەوەی چەند بۆمبێک هەموو ئارەزوو و خولیاکانی ئەو شارە بوون بە خەڵووز، بوون بە ناڵە و ئێش و ئازارێکی تاهەتایی.

لەم ڕۆژەدا فرۆکە شەڕکەرەکانی عێراق چەند بۆمبێکیان بە سەر چەند گەڕەکی شار و گوندەکانی ڕەشەهەرمێ و دەشتی کەپران‌دا بەرداوە. لەپڕ شار نوقمی تەپ و تۆز و گڕ و وێرانی و خوێن و فرمێسک بوو، بە چەند خولەکێک بۆنی مەرگ و نەمانی هەموو شوێنێکی داگرت و بزەی خەڵکی شار بوو بە هاوار و ناڵە. شیمیابارانی شاری سەردەشت زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی و ژینگەیی بۆ دانیشتووانی ئەم دەڤەرە بەدواوە بوو، کە هەنووکەش ئاسەوارەکانی بە خەڵکی شار و منداڵانی تازە لەدایک‌بووەوە ودیارە و نەخۆشییەکان لەم دەڤەرە ڕوویان لە زیادی کردوە.

٣٥ ساڵە لەسەر ئەم جینایەت و کۆمەڵکوژییە لەلایەن شارەزایان و پسپۆران و خەمخۆرانەوە بابەتی لەسەر دەنووسرێ و لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە هەڵسەنگاندن و لێکۆلینەوەی ساخڵەمی و پزیشکیی لەسەر دەکرێ. بەڵام نەگۆڕ ئەوەیە کە لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردودا بەبێ ئەوەی ئاوڕی جیددی لە زامداران بدرێتەوە، کاربەدەستانی ڕێژیم لە هەموو ٧ی پووشپەڕێکدا بە وادە و بەڵێنی بێ‌کردەوە خەڵکی زامدار و کارەسات‌دیتووی ئەو شارە چاوەڕوانی ساڵێکی دیکە دەکەن.

وتە و بەڵێنییەکانی بەرپرسانی ڕێژیم بۆ بەدواداچوونی ڕەهەندی حقووقیی ئەو جینایەتە و پێڕاگەیشتن بە بەرکەوتووان و زیاندیتووانی ئەو کارەساتە هیچ کات وەڕاست نەگەڕاوە و تەنیا لە چوارچێوەی بەڵێنی بێ‌بنەمادا ماوەتەوە. قسەی بەرپرسان هیچ کات لە ئازاری خەڵکی گیرۆدەبوو بە گازە شیمیاییەکانی کەم نەکردۆتەوە، بەپێچەوانە هەموو ساڵێک چەند ئازیزێکی زامدار و پێکراو بە گازەکانی ئەسید و خەردەل، دوای چەندین ساڵ هەناسەساردی و بەبێ ئەوەی چارەسەریان بۆ کرابێ سەر دەنێنەوە و لە مەزارگەی گردەسوور لە لای خزم و کەسوکاریان بۆ ئەبەد دەستلەملانی خاکی وڵات دەبن و مەزارگەکەش هەر دێت و گەورە و گەورەتر دەبێ.

بە هۆی پێڕانەگەیشتن و ئاوڕنەدانەوەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێش و ئازار و نەهامەتییەکانی زامدارانی شیمیایی ڕوویان لە زیادبوون کردوە. بە گشتی ٣٥ ساڵە زامدارانی ئەو کارەساتە لە بواری پێڕاگەیشتن لەوپەڕی بێ‌ئیمکاناتی و بێ‌دەرمانی و بێ‌ئوکسیژین و کەپسوولی تایبەتدا ژیان بە چەرمەسەری دەبەنە سەر و ڕۆژ بە ڕۆژیش بە هۆی ڕووداوە سرووشتییەکانی وەک خۆڵبارین، گەرمای لە ڕادەبەدەر، نەخۆشیی جۆراوجۆر و بەتایبەت نەخۆشیی کۆڕۆنا ژیان بۆ بەرکەوتووانی شیمیایی گەلێک قورستر و گرانتر بووە.

قەیرانی ئابووری زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە، ئەو قەیرانە ئێران بە گشتی و کوردستانیشی بە تایبەت گرتۆتەوە و چین و توێژی هەژار زیاتر کەوتوونە ژێر ئەو قەیرانە و بە هۆی هەڵاوسان و داڕمانی تمەنی ئێرانی و نەبوون کار و پیشە، زامداران زیاتریش لە چینی هەژار کەوتوونە بەر جەنجەڕی ژیان. گرانی و نەبوونی و بێکاری و داڕمانی تمەنی ئێرانی هەموویان ئەمڕۆ بوونەتە بارگرانیی زیاتر لەسەر شانی بنەماڵەی زامدار و نەخۆش‌کەوتووانی شیمیابارانی شاری سەردەشت و ئەوەش بۆتە هۆکارێک کە بەشێک لە زامداران خۆیان بە سەرباری بنەماڵەکەیان بزانن و زۆر بە بێهیوایی و بە نائومێدی ژیان بەڕێ دەکەن.

ئەوەی کە ئەمڕۆ گرینگە درووست‌کرانی ناوەند و بنکەیەکی تایبەت بە پێڕاگەیشتن بە زامدارانی شیمیا‌ییە، چوونکە ئەوانەی کە شیمیایی بوون، بەشی زۆریان بە نەخۆشییەکانی پێست و کۆئەندامی هەناسە و سیپەلک و ئاستما و کۆخە و ڕشانەوە، چاوکروزانەوە و تەنانەت بۆن و تام نەکردن لە خواردنەکان گیرۆدە بوون و لە نەبوونی ناوەندێکی پێڕاگەیشتن بە زامداران بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانیان دەبێ بچنە شارە دوورەکان و ئەوەش وێرای ئەوەی کە هیلاکتر و ماندووتر دەبن هاوکاتیش لە بواری دارایی و خەرجی‌یەوە بارگرانی زیاتریان بۆ درووست دەکا.

ڕووڕەشی بۆ هەر دوو حکوومەتی ئێران و عێراق کە بوونە هۆی ماڵوێرانی و نەهامەتی گەلی کورد و بە درێژەدانی شەڕی ماڵوێرانکەری ٨ ساڵە بوونە هۆی کارەساتی لە چەشنی شیمیابارانی سەردەشت و گوندی زەردە و شارەکانی دیکە و یەک لەوان هەڵەبجە.

 

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist