تەقینەوەی مین لە سنووری “سەلاسی باوەجانی” بوو بە هۆی بریندار بوونی هاوڵاتییەکی ئەو دەڤەرە.
ڕۆژی دووشەممە، ٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، مینە چێندراوەکانی ڕێژیمی ئاخوندی لە سنووری “شێخ سەڵە”ی “سەلاسی باوەجانی ” سەر بە پارێزگای کرماشان ،جارێکی تر قوربانی لێکەوتەوە و هاونیشتمانییەکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی ” بیلال دیدەوەر” بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندیی بریندار بوو.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکان، مینە چێندراوەکانی کاتی شەڕی ئێران و عێراقی کۆ نەکردۆتەوە و ئیزن بە رێکخراوە سەربەخۆەکانیش نادات ئەم ناوچانە پاک کەنەوە و بەردەوامیش لەسەر ڕێگە گشتییەکان مینی تازەشی داناوە و بەم هۆکارەشەوە ڕێژەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی لە کوردستان ساڵانە دەبنە قوربانی .