خاتوو فاتمه حه‌سه‌نزاده، خوشکی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی سێشه‌ممه، ٢١ ی بانه‌مه‌ڕ خاتوو فاتمه حه‌سه‌نزاده به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له نیزیک مه‌هاباد گیانی له‌ده‌ستداو ته‌رمه‌که‌ی له شاری سه‌رده‌شت به خاک سپێردرا.
خاتوو فاتمه حه‌سه‌نزاده که‌سێکی نیشتمانپه‌روه‌ر، دڵسۆزی کورد‌و حیزب خۆشهویستو له هه‌مان کاتدا خۆشه‌ویستی ناسیاوانی بوو. ئه‌و شانازیی به حیزبه‌که‌ی، حیزبی دیموکڕات ده‌کردو ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌رکه‌وتنی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری خاتوو فاتمه حه‌سه‌نزاده، به تایبه‌ت به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.