هاوڵاتیەکی خەڵکی سنە بە ناوی “زۆهرە دووستی” لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بە تۆمەتی سیاسیی سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
زۆهرە دووستی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، دەسبەسەر و سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و جێبەجێکردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ڕێژیم لە شاری سنە کراوە کە ناسراوە بە بەندیخانەی بەندی ژنان.
بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو لە ئیستادا بە تۆمەتی ئەندامبوون لەیەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەندی تاکەکەسیی ناوەندی چاکسازیی و پەروەردەی ڕێژیم لە سنە ڕاگیراوە و هەروەها پێشتر بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە و دوای گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران دەسبەر و سزای بەندکردنی بەسەردا سەپا.