دەسبەسەرکرانی “سەعید قادری” بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانی.
سەعید قادری خەڵکی شاری جوانڕۆ و بەندکراوی سیاسیی پێشوو ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ،لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی”دیزڵ ئاوای” کرماشان کرا بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانی.
سەعید قادری تەمەن ٣٠ ساڵ و خێزاندار ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوکات لە گەڵ ئامۆزاکەی بە ناوی “ڕامین قادری” تەمەن ١٨ ساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و سزای بەندکرانیان بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران و بەشداریی لە خۆپیشاندانەکانی “ئابان” بەسەردا سەپا.