وەزارەتی دەرەوی ئامریکا : هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانە دەکەین
نێد پڕاس ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکی دژ بە هێرش کردنە سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و تێیدا بە توندی ئەو هێرشانەی سەرکۆنەکرد و پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەووە.
نێد پڕایس لەم بەیاننامەدا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕوونی کردەوە کە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا سێ جار هێرش کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێمە دڵنیایی دەدەینە هاوبەشەکانی خۆمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە پاڵپشتیان دەبین ، ئەم هێرشە ترسنووکانە بە مەبەستی لە ناو بردنی ئابووریی ئەم وڵاتە پلانی بۆ داڕێژراوە و دەیانەوێ دووبەرەکی و ترس بخەنە دڵی خەڵکەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە بکەرانی ئەم هێرشە بدۆزنەوە و بیاندەنە دەستی یاسا و دادگای بکرێن و سزای خۆیان وەرگرن، بەڕێز پڕایس لە کۆتایی قسەکانیدا دووبارە پاڵپشتیی وڵاتەکەی لە بوواری ئەمنی و ئابوورییەوە بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.